له گرته‌یه‌كی ڤیدۆیدا پیشاندراوه، ژنێك به‌ناوی "ام ماجد" كه هاوڵاتیه‌كی سعودییه مێرد بۆ ئافره‌ته سورییه‌كان ده‌دۆزێته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوته‌وه، له كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كه به گه‌وره‌ترین"ده‌ڵاڵ" داده‌نرێت، سێ ئافره‌تی سوری له ماڵه‌كه‌ی دانیشتون و چاوه‌ڕوانی ناسینی ئه‌و پیاوه سعودیانه ده‌كه‌ن كه ده‌بنه قسمه‌تیان.
"ام ماجد" ئه‌و ئافره‌ته سوریایانه فێرده‌كات كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن، له گوته‌یدا (ام ماجد) ده‌ڵێت"پیاوێكی سعودیم هه‌یه ته‌مه‌نی 70 ساڵه و داوای كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن منداڵ ده‌كات كه زیاتر له 13 ساڵ ته‌مه‌نی بێت، كێ له ئێوه ده‌یه‌وێت بیناسێت؟".
یه‌كێك له كیژۆڵه‌كان ده‌ڵێت"من".
ئه‌و كچه ناوی له‌یلایه و ته‌مه‌نی 14 ساڵه، كچێكی شه‌رمۆكه خۆی و دایكی و پێنج خوشكی له‌سوریا هه‌ڵهاتون و بۆ ئه‌رده‌ن و ئه‌مرۆ دایكی ناچاری كردووه شوو بكات.
له‌یلا ده‌ڵێت"من لێی ناترسم به‌ڵكو نیگه‌رانی ئه‌وه‌م بۆیه‌كه‌مجاره له ژیانم له پێناو دایكم و خوشكه‌كانم قوربانی ده‌ده‌م".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، پیاوانی عه‌ره‌ب بازرگانی به‌و كچانه‌وه ده‌كه‌ن و به 2000 هه‌زار یۆرۆ كیژێكی منداڵ ده‌خوازن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، پاش ته‌ڵاقیان ده‌ده‌ن.
ده‌ڵاڵه‌كان ئه‌و كیژانه‌یان بۆ ده‌دۆزنه‌وه كه خۆیان تێدا په‌نا داوه، زۆرێك له‌و خێزانانه هه‌موو شتێكیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا كچه‌كانیان ماون.
غه‌زاڵ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه ناچار كراوه و به بێ ویستی خۆی باشتر وایه بڵێین فرۆشراوه به شێخێكی سعودی كه مه‌یخۆر بووه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ لێیداوه و سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه، دواتر ئه‌م كچه 16 ساڵانه گه‌ڕێنراوه‌ته لای "فرۆشیاره‌كه‌ی".
غه‌زاڵ سه‌باره‌ت به خۆی ده‌ڵێت" ڕقم له خۆمه،ماندووم، له ژیانمدا هه‌رگیز پیاوێكی دیكه‌م ناوێت، به‌ڵام قه‌رزمان له‌سه‌ره، هیوا ناخوازم هیچ كیژۆڵه‌یه‌ك وه‌كو من برینداربێت و وه‌كو منی به‌سه‌ر بێت كه به‌سه‌رم هات".