![]() |
خوای په‌روه‌ردگاری كار جوان ده‌فه‌رموێ : ( قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذًا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ الإِنفَاقِ وَكَانَ الإنسَانُ قَتُورًا ) الاسرا‌ء /100 واته : پێیان بڵێ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی هه‌موو گه‌نجینه‌كانی ره‌حمه‌تی خوا بوونایه ، ده‌ستان ده‌گرته‌وه‌و نه‌تان ده‌به‌خشی ! چونكه له به‌خشینه‌كه ده‌ترسن ، به ڕاستی مرۆڤ ده‌ست قوچاوو ره‌زیله ..!
سه‌یری ئه‌م ده‌روون ناسینه .. نه‌تان ده‌به‌خشی ! هه‌ر له ترسی به‌خشین خۆی نه‌تان ده‌به‌خشی نه‌ك له ترسی كه‌م بوونه‌وه‌ی گه‌نجینه‌كه ، گهنجینهكهش هی ره‌حمه‌ته ! ره‌حمه‌تی خوای ره‌حمان !! هه‌ر كۆتایی نایات ! ئیدی بۆ وابهخیل و ره‌زیل و پیسكه‌و چاوچنۆكن ؟ !
پیاوی به‌خیل و ره‌زیل به‌وه ناوه‌ستێت كه خۆی هیچ نادات ، پێشی ناخۆشه خه‌ڵكی هیچ ببه‌خشن ! خێر بكه‌ن ! باشه بۆچی . خۆ ئه‌و خه‌ڵكه له ماڵ و سامانی خۆی ده‌به‌خشێت نه‌ك له پاره‌ی ئه‌می ره‌زیل! به‌ڵام، نا .. ئه‌م خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی پێی بڵێن تۆش ببه‌خشه ! ده‌ترسێ پێی بڵێن خێر بكه ، یان تانه‌ی لێ بده‌ن و پێی بڵێن پیسكه‌یه ، پاره په‌رسته .. باشه بۆ نابه‌خشێت ، با كه‌میش بێت خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت ویژدانی خۆی ئاسووده ده‌كات ..
پیاوی سه‌خی نه‌فسی وا له ژێر كۆنترۆڵی وویست و ده‌ستیدایه ، به‌ڵام پیسكه‌و ره‌زیل وویست و ده‌ستی له ژێر كۆنترۆڵی نهفسیدایه سه‌یری ئه‌م نموونه :
كابرایه‌ك له‌به‌ر خاتری خوا‌و بۆ زیاد كردنی تێشووی ئاخیره‌تی پاره‌یه‌كی حه‌ڵاڵی له ره‌نجی شانی خۆی بۆ چیچان كرد به خێر . كابرایه‌كی فه‌یله‌سووفی بهزیوویش له‌ملاوه سه‌غڵه‌ت بوو ! (غه‌ڵه‌تی) ی ئه‌و كاره‌ی كابرای سه‌خی به سه‌د ده‌لیل ده‌سه‌لماند !!
ئه‌و كاتی ئه‌و پاره‌یان له مزگه‌وت كۆكرده‌وه ، ئه‌م هه‌ندێك پاره‌ی حه‌رامی سو‌و ( رێنته )ی بانكی لابوو ، ئه‌وه‌شی نه‌كرد به خێر ! هیچی نه‌دا ، ووتی : كوردی خۆمان موستهحهقتره ! دوایی كه بۆ كوردستانیان كۆ كرده‌وه ووتی : جا بۆ بیده‌م به‌وان ؟! كێ ده‌ڵێت ئه‌مانه نایده‌نه حیزبی خۆیان ؟! .. كه ( دڵسۆز )ی خوشكیشی رۆیشته‌وه ، ووتی ئه‌م ساده‌یه ، یه‌كێك له‌و خزمانه‌ی خۆمان به دوو قسه‌ی لووس هه‌مووی لێ ده‌كێشنه‌وه ، با هاوینێ كه ( هاودەم ) ی برام رۆیشته‌وه ، ئه‌و بیباته‌وه‌و ئه‌و بیكات به خێر! هاوینیش هات .. هاودەم گیان بلیتی رۆیشتنهوهشی بڕیبوو ، به‌ڵام ئه‌م له دڵی خۆیدا ووتی : راسته برامه‌و دڵسۆزی خزمانه ، به‌ڵام پیاوهتیهكه بۆچی بكه‌مه هی ئه‌و! بۆچی خۆم كه ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر خێر كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه له‌گه‌ڵ خۆم نه‌یبه‌مه‌وه ؟ !
ساڵیش هات ، كاكه‌ی فه‌یله‌سووفی به‌به‌زه‌یی و سهخیمان گه‌ڕایه‌وه .. به‌ڵام ئاقڵ بوو ، هه‌موو پاره‌كه‌ی نه‌برده‌وه !! هه‌ر بۆ ئیحتیا‌ت ( نه‌بادا كه هاته‌وه پێویستی پێی بێت ) دوو سه‌د دۆلاری لێ برده‌وه ! له‌وێش خزمی داماوو ده‌سكورتی زۆرن .. ئه‌می موسوڵمانی دین قایمیش ده‌زانێ ئه‌جری خێر چه‌ند زۆره ! دایكیشی هه‌موو رۆژێك جارێكی پێ ده‌ووت : كوڕم ، خێرت ده‌گات ، ئه‌وه دوو ساڵه ئه‌و كوڕه‌ی خه‌جێ خان گیراوه‌و ژنێك و دوو منا‌ڵیشی هه‌یه .. به خوا وه‌كو بێوه‌ژن وایه خێری پێ ده‌شێت ! كه‌سییان نییه‌و ئه‌گه‌ر شتێكت له ده‌ستدایه خێرت ده‌گات با بیده‌ین به‌و .. خزمهو ، سبه‌ینێ چاو به چاو ده‌كه‌وێته‌وه ..
به‌ڵام ئه‌می ژیر‌و دووربین ، كه ماشه‌ڵڵا كاغه‌زی سپی سیاسه‌ت ده‌خوێنێته‌وه ، ووتی : دایه گیان ئه‌وانه له‌و جه‌ماعه‌تانه بوون بۆیه گیراون ! ئاسایش بزانێت كه‌سێك خێری پێ كردوون به ره‌گ و ریشاڵی باوكیشیاندا ده‌ڕۆنه خواره‌وه ..
دایكی ـ كه زیاتر هه‌ستی ناسكی دایكانهو كۆڵی بێ نازی منداڵه‌كان ده‌یان هه‌ژاند ـ ووتی : كوڕی خۆم ، من خۆم به دزییه‌وه بۆیان ده‌به‌م و هه‌ر من و تۆ‌و خوای گه‌وره ده‌زانین ، ئیتر ئاشایس بۆ ده‌زانێت ؟
ئاخری به زۆری دایكی په‌نجا دۆلاری له‌و پاره حه‌رامه‌ی پێی بوو ـ كه هه‌ر جائیز نییه بیخوات ـ كرده (خێر ! ) .. ئه‌مجاره كه دایكی بۆ داماوێكی تر پێی ووته‌وه ، ووتی : به خوا هه‌ر سه‌دو په‌نجای ترم پێیه ، با پێم بمێنێت ، نه‌وه‌كو له گه‌ڕانه‌وه‌مدا خۆم پێویستم پێی بێت !!!

0 Comments