
گێتی
رۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاویكردۆته‌وه، چه‌ند شۆفێرێكی تورك دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌كیان بۆ سوریا بردووه و له‌وێ راده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان كردووه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی(ئایدنلك)ی توركی، چه‌ند شۆفێرێكی تورك دانیان به‌وه‌داناوه، له ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌كیان بۆ سوریا بردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شیان به‌وه داوه، ئه‌و شۆفێرانه باسیان له‌وه‌كردووه، ئه‌وان كامیۆنه‌كانیان بۆ ده‌روازه‌ی جالفا كوزو بردووه و له‌وێ چاوره‌ِوانی هاتنی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا بوون، له‌وێ له ناوچه‌یه‌كی داخراوی نێوان توركیا و سوریا چه‌كه‌كانیان راده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كردووه.
شۆفێره‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی كه بۆ سوریایان بردووه هه‌موو به‌رپرسانی توركیا ئه‌وه باش ده‌زانن كه چه‌كیان هه‌نارده كردووه.
له پاش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، حكومه‌تی توركیا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ده‌ستێوردانی بۆ ناو سوریا هه‌بووه.