![]() |
سوارچاکێک و پاڵەوانێك لە پاڵەوانەکانی ئیسلام ، خۆشەویستییەکی لە رادەبەدەر بۆ خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی و علیە الصلاة والسلام و ئیسلام ، لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەتوانی زاڵ بێت بەرامبەر بە نەفسی خۆی و واز لە شەراب خواردن بێنێت ، کە یەکێکە لە تاوانە گەورەکانە و ئینسانی موسڵمانی لەسەر سزا دەدرێت .
لە سەردەمی ئیمامی عمردا خوای لێرازی بێت کاتێك سوپای بەڕێکرد بۆ جەنگی فارسەکان بە سەرکردایەتی سەعدی کوڕی ئەبی وقاص کە خاڵی بەڕێزی پێغەمبەری خوایە علیە الصلاة والسلام. یەکێك لە سەربازەکانی ئەبو ميحجەنی پاڵەوان بوو ، لە سەرەتای شەڕەکەدا ئاشکرا بوو کە دیسان ئەبو ميحجەن شەرابی خواردۆتەوە بۆیە سەعد بانگی کردو پێی فەرموو : من ناتوانم سزات بدەم لەسەر ئەرزی کافران ( واتە حەدی خوات لەسەر جێبەجێ بکەم ) بەڵام کۆت وبەندت دەکەم و بێبەشت دەکەم لە جیهادو شەڕکردنی کافران.
پاش ئەوەی جەنگی نێوان موسڵمانان و بێ باوەڕان دەستی پێکردو شریقەی شمشێر دەگەشتە هەموو لایەك ئەبو محجن زۆر بێتاقەت بوو لەوەی کە ناتوانێت بەشداری بکات لەوەرگرتنی ئەو ئەجرو پاداشتە گەورەیەدا لە گۆڕەپانی جوامێریدا بۆیە دەستی کرد بە گریان و هاواری لە خێزانی سەعد کرد .
خێزانی سەعد پێی ووت چيت دەوێت : ئەبومحجن پێی فەرموو سوێدنت ئەدەم بە خوا کۆت و قەیدەکەی قاچم بکەرەوەو (بەلقاء) کە ئەسپەکەی سەعدە بۆم بۆ بێنە لەگەڵ شمشێردا با بچمە جەنگ ئەگەر خوای گەورە شەهیدی بە نسیب کردم ئەوە ئەوەیە کە خۆم دەمەوێت والحمدللە ، ئەگەریش زیندومام ئەوە وەعدو پەیمان بێت بگەڕێمەوەو کۆت و بەندەکە بکەمەوە قاچم . مەترسە و دڵنیا بە راستت لەگەڵ ئەکەم .
خێزانی سەعد خوا لێیان رازی بێت داواکارییەکەی قبوڵکردو ئازادی کردو (بەلقائی) دایەو ئەبو ميحجەن وەك شێر بازی دایە سەر ئەسپەکەو ، دەمامکێکی بەستە دەموچاوی و خۆی کرد بە ناو گۆڕەپانی جەنگەکەدا نەفسی خۆی هەرزان فرۆشکرد بۆ خوای گەورەو ئیبلیسيش نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لەوەی ئەبو ميحجەن راگرێت لە خزمەتکردنی دینی خوای گەورە ، بە هەموو لایەكدا جەنگێکی سەرسوڕهێنەری دەکردو خەڵکیش نەیان دەناسی کێیە و پێی سەرسام بوون .
سەعدی کوڕی ئەبی وەقاصيش کە توشی نەخۆشی بووبوو نەیدەتوانی شەڕ بکات بەهۆی ئەو برینە زۆرانەی لە ڕانەکانی هاتبوون ، بۆیە لە دورەوە سەرپەرشتی و چاودێری شەڕەکەی دەکرد و ئاراستەی دەکردن .
لەو کاتەدا سوارچاکێکی دی زۆر چالاکانە شەڕی دەکرد و فەرمووی : ئەو سوار چاکە کێیە ؟ واللە ئەگەر ئەبو میحجەنم سجن نەکردایە ئەمووت ئەوە ئەبو ميحجەنە ، واللە ئەگەر بەلقائم لە شوێنی خۆی نەبوایە دەمگووت بەلقائە ئەو ئەسپە ! پاشان خێزانی فەرمووی راست ئەکەیت ئەی سەعد ئەوە ئەبو ميحجەن و ئەسپەکەتەو باسی حاڵەتەکەی بۆ کرد .
پاش تەواوبوونی شەڕەکەو سەرکەوتنی یەکتاپەرستان ئەبو ميحجەن گەڕایەوە شوێنی خۆی و قەیدو کۆتەکەی خستەوە دەست و قاچی و سەعد چووە لای سەیر دەکات دەگری ، سەعد رەزای خوای لێبێت کۆت و قەیدەکەی کردەوەو ماچی کرد و فەرمووی واللە ی ئە با ميحجن ئیتر من سزای تۆ نادەم هەرگیز ، ئەبو ميحجەنیش فەرمووی واللە ئیتر هەرگیز شەراب ناخۆمەوە . اللە اکبر
ئەی ئەو بەندانەی خوای گەورە کە کار بۆ ئیسلام دەکەن و بە خزمەتەکانتان حەزتان بە سەرکەوتنی دینی خوای گەورەیە ، با کارەکانتان بۆ خوا ببێتە مایەی وازهێنانتان لە سەرپێچییەکانی خوای کردگارتان.

0 Comments