Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

" بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن پێویستە هێزی زیاتر رەوانەی موسڵ بكرێت"


موسڵ


پێشبینی دەكرێت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی پارێزگای موسڵ، بەشداریی هاوڵاتیان لەپرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق وەك پێویست نەبێت، بەرپرسانی حزبی ئەو پارێزگایەش ئاماژە بەوەدەكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەكە، پێویستە حكومەتی بەغدا هێزی زیاتر رەوانەی موسڵ بكات.

سەعید مەموزینی، كارگێری لقی 14 پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ بە خەندانی راگەیاند،"  ئامادە باشیی كراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای موسڵ"، وتیشی: 24 قەوارەی سیاسی كێبركێ لەسەر 34 كورسی ئەو پارێزگایە دەكەن، هاوكات بۆ ئەو هەڵبژاردنە  477 كاندید هەن كە 132 كەسیان ژنن.

سەعید مەموزینی ئەوەشی راگەیاند، بارودۆخی ئەمنی  موسڵ وەك پێویست نیە، بەڵام نابێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەو پارێزەگایە، وتیشی: پێشبینی دەكرێت رێژەی دەنگدان كەم بێت، وەك ئەوەی لە هەڵبژاردنی مانگی شەشی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگاكان بیندرا.

هاوكات، حسێن دەرمان، كارگێری مەڵبەندی یەكێتی لە موسڵ بۆ خەندان رایگەیاند، بارودۆخی  ئەمنی ناوەراست و رۆژئاوای موسڵ خراپە و رۆژانە كاری تیرۆرستی تێدا ئەنجامدەدرێت، وتیشی: بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەو شارە بەرێوەبچێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵی دوای كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئەنبار و فەلوجە، هێزی زیاتر بۆ موسل رەوانە بكات.

لە بارەی رێژەی پێشوازی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدان حسێن دەرمان وتی: لەناوچەكانی رۆژهەڵات و كوردنشینەكانی موسڵ رێژەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان سەردانی ناوەندەكان دەكەن بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدان، بەڵام ئەو رێژەیە لەناوچەكانی تر وەك پێویست نیە.

بریارە لە (30/4/2014) هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرن 277 قەوارەی سیاسی و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم 41 قەوارەی سیاسی  تۆماركراون.
Comments
0 Comments

صوت و صورة