
ئەرشیف
راپەرین 17 ی شوبات
/ فەبرایەر (PNA) – بەهۆی نزیكبونەوەی وەرزی بەهارو وەرزی گەشتكردنی هاوڵاتیان بۆ ناوچە گەشتیاریەكان،پۆلیسی دارستان و ژینگە چەند رێنماییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی، هێمن كەمەرخان بە پەیامنێری راگەیاند،ئەو رێنماییانە خۆیان لە پاراستنی ناوچە گەشتیاریەكان و وریابون لە كەوتنەوەی ئاگرو نەبڕینەوەی دارو راونەكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەبینێتەوە.
گوتیشی،بەداخەوە ساڵانە لە وەرزی بەهارەوە تا تەواوبونی وەرزی هاوین لەناوچە گەشتیاریەكان بەهۆی جێهێهێشتنی پاشماوەی ئاگرەوە چەندین روداوی ئاگركەوتنەوە دەكەوێتەوەو زیانی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت،بۆیە پێمانوایە بەو رێنماییانە هاوڵاتی لەو دیاردەیە ئاگادار دەبێتەوە.
پێشوتریش بەڕێوەبەری پۆلیس و دارستانی ژینگەی راپەڕین، ئەحمەد حاجی قادر بە پەیامنێری راگەیاندبوو كە هاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵیان هاوڵاتیان بە تایبەت هاوڵاتیانی گوندەكان دروست كردوە بۆ ئەوەی لە پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكە هاوكاریان بكەن.
0 Comments