سه‌ركردایه‌تی گشتیی رێكخراوی قاعیده ئاشكرایكرد، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ناسراو به ( داعش) په‌یوه‌ندی به‌قاعیده‌وه نیه‌و فه‌رمان ده‌كات داعش كاره‌كانی رابگرێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده، كه‌ده‌زگای سایت له‌ماڵپه‌ڕه ئیسلامیه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه،" قاعیده رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام نیه، هه‌روه‌ك ئه‌و داینه‌مه‌زراندووه و هیچ فه‌رمانێكی تێدا نه‌داوه و هیچ راوێژێكیشی پێ نه‌كراوه له‌دامه‌زراندن و كاره‌كانیدا".
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه، " رێكخراوی قاعیده هیچ كات رازیی نه‌بووه له‌داعش و فه‌رمانیشی داوه كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سێرێت"، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه، داعش چالاكیه‌كانی له‌سوریا و عیراق چڕكردۆته‌وه و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی سوریا كارده‌كات، ئه‌و رێكخراوه به‌شێك نیه له‌قاعیده و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی رێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵدا نیه، هه‌روه‌ك قاعیده به‌رپرس نیه له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی.
پێشتریش ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا داوایكرد " برا جیهادیه‌كانی سوریا " له‌ریزی ئۆپۆزسیۆن به‌گژ یه‌كدا نه‌چن و واز له‌شه‌ڕی یه‌كتر بێنن.

0 Comments