رۆژی یەكشەممە سەدان كەس بۆ داكۆكیكردن لە ئازادی رادەربڕین لە وڵاتی كۆڵۆمبیا پانتۆڵەكانیان داناو بێ پانتۆڵ خۆپێشاندانیان ئەنجامدا
، لە رۆژێكدا كە بە" رۆژێ بێ پانتۆڵ" یان ناساند.
لە ماوەكانی پێشوودا لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتی كۆڵۆمبیا بانگەواز دەكرا بۆ رێكخستنی خۆپێشاندانێك بەبێ پانتۆڵ و لەئەنجامیشدا سەدان كەس بەدەنگ بانگەوازەكەوە چوون و لە گرتووخانەیەكی پێشووی بازرگانانی مادەی هۆشبەر دستیان بە خۆپێشاندانكرد.
ئەوان دەیانویست جەختبكەنەوە لەوەی " گرنگ ئەوەیە كێین، نەوەك چیمان پۆشیوە "بەگوێرەی گوتەی سباستیان گارسیا، كە یەكێك بووە لە رێكخەرانی خۆپێشاندانە.
مانگی پێشوو لە چەندین پایتەختی وڵاتانی ئەوروپا خەڵك بەبێ پانتۆڵ و تەنیا بە جلی ژێرەوە بەناو شەمەندەفەرەكان گەشتیان دەكرد و هەر ئەمەش بووەتە هۆی هاندانی رێكخەرانی ئەم خۆپێشاندانە تاوەكو بە هەمان شێوە خۆپێشاندان بكەن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


- See more at: http://rudaw.net/sorani/world/100220144#sthash.GWWU93vM.dpuf
0 Comments