
سه‌ربازێكی سوپای عیراق له كه‌ركوك
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه پۆلیسێكی سه‌ر به هێزی
پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك ده‌كوژرێت و ئه‌فسه‌رێكی سوپای عیراقیش بریندار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی "سوڵتان ساقی" شاری كه‌ركوك كه جاران به "به‌عس" ناسرابوو، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلای ره‌نگ سپییان پێبووه ده‌ستڕێژی گولـلـه له مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا پۆلیسێكی مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك كوژراوه".
ئاشكراشیكرد كه له‌كاتی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا هێزێكی سوپای عیراق بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئامرفه‌وجێكی سوپای عیراق چوونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه و له‌نزیك مزگه‌وتی ئه‌برار له‌نێوان هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق و ئه‌و چه‌كدارانه‌دا شه‌ڕو پێكدادان روویداوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "چه‌كداره‌كان ئه‌فسه‌رێكی سوپای عیراقیان به پله‌ی نه‌قیب بریندار كردووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دواتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.