به‌گوێره‌ی پێشبنییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێت و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری بارینی باران له ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز خۆڵ له ناوچه جیاجیاكاندا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 14ی شوباتی 2014 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای 48 سه‌عاتی داهاتوو راگه‌یاند.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ له هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی رۆژانی رابردوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی 1- 2 پله له شاری هه‌ولێر.
ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه كه سبه‌ینێ له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارانبارین ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌دا ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له كاته‌كانی دره‌نگدا.

