لە یارییەكەی ئەمڕۆیان لە جامی شای ئیسپانیا لە تۆپی پێ،
یانەی ریال مەدرید ژمارەیەكی نهێنی وەكو چەكێكی كاریكەر بەكاردەهێنێت، ئەویش ژمارە 29یە. ئەمڕۆ ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلەتیكۆ مەدرید دەبێتەوە، ئەم یارییەش هاوكاتە لەگەڵ یادی لەدایكبوونی 29 ساڵەی باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەو ژمارە 29یەش دەبێتە چەكێكی كاریگەر و نهێنی بۆ مێرنگی. رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەداوە، ریال مەدرید ئەمڕۆ خۆی بە گەرموگوڕی و ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆ پڕچەك دەكات، كە پێدەچێت ورەیەكی زیاتر بە تیپەكە بكات و جەماوەرێكی زۆریش ئامادەی یارییەكە دەبن. رۆژنامەكە دەڵێت، یادی لەدایكبوونی دۆن رۆناڵدۆ دەبێتە هاندانێك بۆ یاریزانانی تیپەكە بۆ ئەوەی سەركەوتن بەسەر تیپەكەی دیكەی پایتەخت تۆماربكەن. ئاس نووسیویەتی: رۆناڵدۆ لەلای خۆیەوە بڕیاریداوە ئاهەنگی لەدایكبوونی بۆ دوای یارییەكە دوابخات و دەیەوێت دیاری و دڵنیایی بە یانەكەی و جەماوەر ببەخشێت.

0 Comments