Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

گەنجانی كورد سكاڵا لەسەر دیسكۆكانی ئەڵمانیا تۆمار دەكەن

دوای ئەوەی دادگایەكی ئەڵمانیا بە قازانجی گەنجێكی كورد دۆسیەیەكی یەكلایی كردەوە كە سكاڵای لەسەر دیسكۆیەكی ئەو وڵاتە تۆمار كردبوو، چەند گەنجێكی دیكەش لە دژی دیسكۆكانی ئەڵمانیا رێگای دادگا دەگرنەبەر.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دوای ئەوەی رێگە بە گەنجێكی كوردی تەمەن 29 ساڵ نادرێت بچێتە یانەیەكی شەوانە، ئەو گەنجە سكاڵا لەسەر ئەو یانەكە تۆماردەكات و دادگاش لە بەرژەوەندی ئەو گەنجە بڕیار دەدات. ئێستا حەوت گەنجی دیكەی كورد سكاڵایان لەسەر دیسكۆكان تۆماركردووە لەسەر هەمان رەفتار. ساڵی رابردوو ئەو سكاڵایەی (موراد.ف) لە دژی خاوەنی یانەیەكی شەوانە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا تۆماری كردبوو، لەنێو میدیای ئەو وڵاتەدا دەنگی دایەوە، ئەو گەنجە كوردە كە ویستبووی بچێتە یانەیەكی شەوانە، پاسەوانانی یانەكە نەیانهێشتووە بچێتە ژوورەوە، چونكە بیانییە. (موراد.ف) سكاڵای لەسەر خاوەنی یانەی (Agostea) تۆماركرد. دادگاش بڕیاریدا كە رێگریكردن لە بیانیان بۆ چوونە نێو یانەی شەوان، پێشێلكردنی مافی یەكسانیە. هەروەها خاوەنی یانەكەشی بە هەزار یورۆ سزادا. حاڵەتی رێگریكردن لە چوونە ژوورەوەی بیانیان بۆ یانەكانی شەوانە لە ئەڵمانیا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی رووداو) تاوەكو ئێستا لە ویلایەتی نیدەرزاكسن كە شاری هانۆڤەر پایتەختی ئەو ویلایەتەیە، حەوت كەسی دیكەش وەكو (موراد.ف) سكاڵایان لەدژی خاوەن دیسكۆكان تۆماركردووە. ئێستا سیاسەتمەدارانی شاری هانۆڤەر بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە نەژادپەرستییە، خەڵكی بیانی رەوانەی دیسكۆكان دەكەن وەكو تێست بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكەن. بەلیت ئۆنای و تۆبیاس لێڤەرێنتس، پەرلەمانتارانی پارتی سەوز (Die Grunen) لە ویلایەتی نیدەرزاكسن لەبارەی ئەم دیاردەیە دەڵێن "نابێ ئەمە بەمشێوەیە بەردەوام بێت". ئەو هەردوو پەرلەمانتارە هاوكاری (موراد.ف) و زۆر كەسی دیكەشیان كردووە كە رووبەڕووی ئەو كێشەیە بوونەتەوە. ئێستا پەرلەمانی شاری هانۆڤەر بەدوای گەنجانی بیانیدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی رەوانەی یانەی شەوانەیان بكەن و لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكەن. بۆ زانینی كاردانەوەی خاوەن دیسكۆكانیش بەلیت ئۆنای، پەرلەمانتاری ویلایەتەكە لە نزیكەوە چاودێری ئەو گەنجانە دەكات و لە كۆتاییشدا راپۆرتێك ئامادە دەكات. گەڕان بەدوای گەنجی بیانی بەردەوامە و پێویستە ئەوانەی بەشداری ئەم تێستە دەبن، بە دەموچاویانەوە دیاربێت كە بیانین، جلوبەرگی خاوێنیان لەبەربێت و مەشروبیش نەخۆنەوە.
Comments
0 Comments

صوت و صورة