Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

ئاتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت سێیەم جەمسەری ئیسپانیا بێت

ئەمشەو یارییەكانی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت
و تێیدا دوو دیداری بەهێز ئەنجامدەدرێن. لە كاژێر 10ی ئەمشەودا بە كاتی هەولێر، یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی، مێوانداریی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید دەكات، كە یاریی دێربیی شاری مەدریدە. دیداری ریال و ئاتلەتیكۆ لە ئاستێكی گرینگدایە و هەردەم بەهێز بووە، بەڵام لەوەتەی ساڵی 1999ەوە، ئاتلەتیكۆ تەنیا یەكجار لە ریال مەدریدی بردووەتەوە، كە ئەویش لە یاریی كۆتایی وەرزی رابردووی جامی شا بوو. دیگۆ سیمیۆنی لە بارەی ئەو یارییەوە رایگەیاند ئەوان بە بێدەنگی كاری خۆیان دەكەن و خۆیان بۆ یارییەكە ئامادەكردووە. ئاتلەتیكۆ مەدرید، كە ئێستا پێشەنگی خولی لالیگایە و پاڵەوانی جامی شای وەرزی رابردووشە، دەیەوێت بسەلمێنێت كە ئێستا لە ئیسپانیا سێ جەمسەری تۆپی پێ هەیە، نەك تەنیا ریال مەدرید و بارسیلۆنا. لە لای خۆیەوە ریال مەدرید بە گەڕانەوەی گاریس بەیڵ و ئامادەیی رۆناڵدۆ، هەوڵدەدات هەر لەو یارییەوە بلیتی یاریی كۆتایی بەدەست بهێنێت و خۆی لە بەربەستی تیپەكەی دیێگۆ سیمیۆنی رزگاربكات.  
Comments
0 Comments

صوت و صورة