skip to main |
skip to sidebar
برنجی سپی توشی شەکرەت دەکات
له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكیدا، كه‌له زانكۆی هارفارد ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له برنج، مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه كه له‌گۆڤاری (تایمی) ئه‌مه‌ریكیدا بڵاوکراوەتەوە، خواردنی برنج به تایبه‌تی برنجی سپی، به‌رێژه‌ی 10% ده‌بێته هۆی مه‌ترسی زیاتربۆ توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدراوە، له‌هه‌ریه‌ك له ولاَتانی (چین و ژاپۆن و ئوسترالیا‌و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا )، ده‌ركه‌وتوه ئه‌وكه‌سانه‌ی رۆژانه برنج زیاتر ده‌خۆن، مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی 27% زیاده‌كات.
پڕۆفیسۆر كن سن، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، ئه‌وكه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌برنجه پێویسته له جیاتی برنجی سپی برنجی قاوه‌ی بخۆن، چونكه برنجی قاوه‌ی مه‌ترسی توشبونی به نه‌خۆشی شەکرە كه‌متره وه‌ك له برنجی سپی