Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

به‌حرئه‌لعلوم: پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عیراق مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بدات



وه‌زیری‌ پێشووتری‌ نه‌وتی‌ عیراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عیراق هاوشێوه‌یی‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بدات.

ئیبراهیم به‌حرئه‌لعلوم وه‌زیری‌ پێشووتری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتی‌: "هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ چاره‌سه‌رێك هه‌یه‌ بۆ كێشه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر دۆسێی‌ نه‌وت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ 2014ی‌ عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌".

به‌حرئه‌لعلوم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ یه‌كێك له‌ ئاسته‌نگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق، ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌ له‌سه‌ر نه‌وت.
 وتیشی‌: "دواكه‌وتنی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ عیراق ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی‌ وه‌به‌رهێناندا".

وه‌زیری‌ پێشووتری‌ نه‌وتی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ خه‌رج كردووه‌ و پێویستیشه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

وتیشی‌: "ئه‌ركی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌ك چۆن مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق ده‌دات، به‌ هه‌مان شێوه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بدات".
دوای‌ قوڵبوونه‌وه‌ی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا، كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ناردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم رابگرێت تا دواجار به‌ فشاری‌ سێ‌ وه‌زیری‌ كورد له‌ به‌غدا كه‌ بریتی بوون له‌ (د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری‌ بازرگانی‌، د. مه‌جید محه‌مه‌د وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و د. دیندار نه‌جمان، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق،)، بڕیار درا مووچه‌كه‌ بنێردرێت.
Comments
0 Comments

صوت و صورة