![]()
گیتی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لوبنان رایگه‌یاندووه، ئه‌و 12 ژنه كه وه‌كو راهیبه له كلێسایه‌كدا كاریانكردووه، سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه ده‌ستگیركران، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌وان ئازادكراون و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی سوریا زیاتر له 150 كه‌سیان له ئۆپۆزسیۆن ئازادكردووه. به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (رۆیته‌رز) ئه‌و 12 ژنه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له باكوری دیمه‌شق و شاری یبرود په‌لاماری كڵێسایه‌ك ده‌ده‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، دواتر له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیه‌وه پیشاندران كه له باری ته‌ندروستیه‌كی باشدان،بۆیه ئه‌مڕۆ ئازادكراون. له لایه‌كی دیكه‌وه و به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی(سكای نیوز) له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و 12 ژنه‌دا حكومه‌تی سوریا 153 ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی له زیندانه‌كانیدا ئازادكردووه. كه‌ناڵی (ئه‌لحره) ئاماژه‌ی به ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانی ئۆپۆزسیۆن كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی دیاری نه‌كردووه. |
تجربة 3
إعلانات
حكومه‌تی سوریا 153 ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن ئازاد ده‌كات
0 Comments
