![]() جیاوازیه‌كی زۆر زۆر له نێوان هه‌ردوو وڵاتی كۆریای باكور و كۆریای باشور هه‌یه، ئێمه ته‌نها یه‌ك جیاوازی له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا وێنانه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌ویش هه‌بوونی وزه‌ی كاره‌بایه. هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكردی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی (ISS)ه‌وه له بۆشایی ئاسماندا تۆماركراوه، كۆریای باشور له ڕوناكیدا ده‌دره‌وشێته‌وه له كاتێكدا كۆریای باكور ته‌نها پایته‌خته‌كه‌ی ترۆسكاییه‌كی ڕوناكی لێوه‌دێت كه سێ ملیۆن‌و 260 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕووناكییه‌ی له پیانگیۆنگی پایته‌ختی كۆریای باكوره‌وه دیاره، ناگاته رووناكیی شارۆچكه‌یه‌كی كۆریای باشور، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕژێمه ستمه‌كاره‌ی كیم جۆنگ ئون كه دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه چه‌وساندووه‌ته‌وه. ![]() ![]() |
تجربة 3
إعلانات
به‌وێنه‌وڤیدیۆ...جیاوازیه‌كی گه‌وره‌و ڕوونی نێوان هه‌ردوو كۆریاكه
0 Comments


