
به هه شت - ئاوات شێروانی
ڕۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان بایه‌خیاندا به كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ‌و مانشێت دیارتینیان پێدانی چوار ملیۆن دۆلار به فه‌له‌ستین له لایه‌ن وه‌لیدی كوڕی ته‌لاله‌وه‌بۆ دروست كردنی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی بچوك و هه‌واڵی كوژرانی كوڕی سه‌كرده‌ی سوپای ئازادی سوریا له ڕووداوێكی هاتوچۆ له توركیا و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه بۆ ئدریش پاشای سنۆسی‌و خێزانه‌كه‌ی له لیبیا .
له 1ێر ناونیشانی وه‌لیدی كوڕی ته‌لال 4 ملیۆن دۆلار ده‌داته فه‌له‌ستین بۆ دروست كردنی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی بچوك ڕۆژنامه‌ی قودسلعه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه ئه‌میری سعودیه وه‌لیدی كوڕی ته‌لال له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئابوریناس‌و پیاوی كاری فه‌له‌ستینی له ڕامه‌ڵا له ناوه‌ڕاستی زیفه‌ی ڕۆژئاوا گفتوگۆی كرد سه‌باره‌ت به دروست كردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش له سه‌ر زه‌وی فه‌له‌ستین .
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت میری سعودیه چاوی كه‌وتووه به پیاوانی كاری فه‌له‌ستین‌و گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بووه له شاری قودس‌و ئه‌غواره‌كانی باكور به‌تایبه‌ت له كه‌رتی كشتوكاڵ .
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتیش بڵاوی كرده‌وه ئۆباما ملیار‌و نێوێك دۆلاری دابین كردووه بۆ سوریا‌و دراوسێكانی و تیایدا هاتووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆبا پێشنیاری كردووه له ساڵی داهاتوودا 1.5 دۆلار ببخشن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له سوریا ئه‌مه له كاتێكدا كه واشنتۆن هه‌وڵ‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ جه‌نگی ئه‌هلی به‌رده‌وام له ماوه‌ی سێ ساڵێ ڕابردوو . الحیاه
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له سوریا ئامانجی كۆمه‌كی داراییه بۆ به‌هێز كردنی چاكسازیه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقیا كه تاوه‌كو ئێستا گرفتاره به ده‌ست شوێنه‌واره‌كانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی .
داواكه‌ی ئۆباما له بودجه‌ی ساڵی 2015 ( 46.2 ) ملیار دۆلار ده‌گرێته خۆ بۆ ته‌مویل كردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی .
ڕۆژنامه‌ی ( المصری الیوم ) بڵاوی كرده‌وه سه‌كرده‌ی سوپای ئازادی سوریا عه‌قید ڕیاز ئه‌سعه‌د كوژرانی كوڕه‌كه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه به ڕووداوی هاتوچۆ له سه‌ڕ ڕێگای نێوان ئه‌سته‌نبول‌و ئه‌نقه‌ره .
ئه‌سه‌عد وتی : ڕووداوه‌كه دوای 3 سه‌عات له ده‌رچوونی له شاری ئه‌سته‌نبوله‌وه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره ڕوویداوه .
ئاژانسی هه‌واڵێ كۆیتیش بڵاوی كرده‌وه ڕه‌گه‌زنامه‌ی لیبی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئدریس پاشای سنۆسی‌و خانه‌واده‌كه‌ی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لیبی بڕیاریدا سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئعتیبار بۆ پاشای كۆچ كرد‌و موحه‌مه‌د ئدریس سنۆسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی لیبی بۆ خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی و گێڕانه‌وه‌ی موڵكه‌كانی خۆی‌و خانه‌واده‌كه‌ی .
0 Comments