Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

Featured Posts

به خێبێێێێێێێێێێێن ::::WELCOMEEEEEEEE

تجربة 3

إعلانات



?????? ????? >>
Résuméabuiyad


?????? ????? >>
Résuméabuiyad

حكومه‌تی‌ سوریا 153 ئه‌ندامی‌ ئۆپۆزسیۆن ئازاد ده‌كات


گیتی
به هه شت -

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ لوبنان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و 12 ژنه‌ كه‌ وه‌كو راهیبه‌ له‌ كلێسایه‌كدا كاریانكردووه‌، سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاوه‌ ده‌ستگیركران، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وان ئازادكراون و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ سوریا زیاتر له‌ 150 كه‌سیان له‌ ئۆپۆزسیۆن ئازادكردووه‌.

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ (رۆیته‌رز) ئه‌و 12 ژنه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ باكوری‌ دیمه‌شق و شاری‌ یبرود په‌لاماری‌ كڵێسایه‌ك ده‌ده‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، دواتر له‌ رێگه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیه‌وه‌ پیشاندران كه‌ له‌ باری‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشدان،بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئازادكراون.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ناڵی‌(سكای‌ نیوز) له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی‌ ئه‌و 12 ژنه‌دا حكومه‌تی‌ سوریا 153 ئه‌ندامی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ له‌ زیندانه‌كانیدا ئازادكردووه‌.

كه‌ناڵی‌ (ئه‌لحره‌) ئاماژه‌ی‌ به‌ ئازادكردنی‌ ژماره‌یه‌ك زیندانی‌ ئۆپۆزسیۆن كردووه‌، به‌ڵام ژماره‌ی دیاری نه‌كردووه‌.

?????? ????? >>
Résuméabuiyad

به‌وێنه‌وڤیدیۆ...جیاوازیه‌كی گه‌وره‌و ڕوونی نێوان هه‌ردوو كۆریاكه‌


به هه شت  ـ

جیاوازیه‌كی زۆر زۆر له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی كۆریای باكور و كۆریای باشور هه‌یه‌، ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك جیاوازی له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا وێنانه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ ئه‌ویش هه‌بوونی وزه‌ی كاره‌بایه‌.

هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا دیاره‌ كه‌ له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكردی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی (ISS)ه‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا تۆماركراوه‌، كۆریای باشور له‌ ڕوناكیدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كۆریای باكور ته‌نها پایته‌خته‌كه‌ی ترۆسكاییه‌كی ڕوناكی لێوه‌دێت كه‌ سێ ملیۆن‌و 260 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی.

ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕووناكییه‌ی له‌ پیانگیۆنگی پایته‌ختی كۆریای باكوره‌وه‌ دیاره‌، ناگاته‌ رووناكیی شارۆچكه‌یه‌كی كۆریای باشور، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕژێمه‌ ستمه‌كاره‌ی كیم جۆنگ ئون كه‌ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ چه‌وساندووه‌ته‌وه‌.





?????? ????? >>
Résuméabuiyad

داعش سه‌رانه‌ له‌مه‌سیحیه‌كان وه‌رده‌گرێت

داعش سه‌رانه‌ له‌مه‌سیحیه‌كان وه‌رده‌گرێت)
به‌گوێره‌ی‌ ڕێگه‌وننامه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌سیحییه‌كانی‌ شاری‌ (ڕه‌قه‌)ی‌ سوریا‌و گروپی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ عێراق‌و شام (داعش)، ده‌بێت به‌مه‌سیحییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ سه‌ردا (جزیه‌) به‌و گروپه‌ بده‌ن.

ماڵپه‌ڕی‌ مه‌دا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ له‌لایه‌ن (ئه‌حمه‌د شێخ) جێگری‌ (ئه‌‌بوبه‌‌كر به‌‌غدادی‌) ئه‌میری‌ گروپی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌عێراق‌و شام (داعش) واژۆكراوه‌، به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ هه‌ر كه‌سێكی‌ هه‌ڵگری‌ ئایینی‌ مه‌سیحی‌ به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی‌ له‌سه‌روی‌ (18) ساڵه‌وه‌ بێت، ده‌بێت بڕی‌ چواردیناری‌ ئاڵتۆن، وه‌ك سه‌رانه‌ به‌و گروپه‌ بدات.

گروپی‌ داعش له‌ئێستادا چالاكییه‌كانی خۆی دژی‌ حكومه‌تی‌ سوریاو عێراق چڕكردوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانی گیانی‌و مادی زۆربه‌و دوو وڵاته‌ گه‌یشتوه‌.

?????? ????? >>
Résuméabuiyad

ئەمیری سعودیە بۆچی چوار ملیۆن دۆلاری دایە فەلەستین؟ ...


به هه شت - ئاوات شێروانی


ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كان بایه‌خیاندا به‌ كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ‌و مانشێت دیارتینیان پێدانی‌ چوار ملیۆن دۆلار به‌ فه‌له‌ستین له‌ لایه‌ن وه‌لیدی‌ كوڕی‌ ته‌لاله‌وه‌بۆ دروست كردنی‌ پرۆژه‌ی‌ كشتوكاڵی‌ بچوك و هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ كوڕی‌ سه‌كرده‌ی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا له‌ ڕووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌ توركیا و بڕیاری‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ بۆ ئدریش پاشای‌ سنۆسی‌و خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ لیبیا .

له‌ 1ێر ناونیشانی‌ وه‌لیدی‌ كوڕی‌ ته‌لال 4 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ فه‌له‌ستین بۆ دروست كردنی‌ پرۆژه‌ی‌ كشتوكاڵی‌ بچوك ڕۆژنامه‌ی‌ قودسلعه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌میری‌ سعودیه‌ وه‌لیدی‌ كوڕی‌ ته‌لال له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئابوریناس‌و پیاوی‌ كاری‌ فه‌له‌ستینی‌ له‌ ڕامه‌ڵا له‌ ناوه‌ڕاستی‌ زیفه‌ی‌ ڕۆژئاوا گفتوگۆی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ دروست كردنی‌ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ هاوبه‌ش له‌ سه‌ر زه‌وی‌ فه‌له‌ستین .

به‌ گوێره‌ی‌ زانیاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئابوری ئاگادار كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت میری‌ سعودیه‌ چاوی‌ كه‌وتووه‌ به‌ پیاوانی‌ كاری‌ فه‌له‌ستین‌و گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان بووه‌ له‌ شاری‌ قودس‌و ئه‌غواره‌كانی‌ باكور به‌تایبه‌ت له‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ .

ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتیش بڵاوی‌ كرده‌وه‌ ئۆباما ملیارو نێوێك دۆلاری‌ دابین كردووه‌ بۆ سوریاو دراوسێكانی‌ و تیایدا هاتووه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئۆبا پێشنیاری‌ كردووه‌ له‌ ساڵی‌ داهاتوودا 1.5 دۆلار ببخشن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ ئه‌فریقیا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ مرۆیی له‌ سوریا ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ واشنتۆن هه‌وڵ‌كانی‌ چڕكردۆته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ جه‌نگی‌ ئه‌هلی‌ به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵێ‌ ڕابردوو . الحیاه‌

ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ مرۆیی له‌ سوریا ئامانجی‌ كۆمه‌كی‌ داراییه‌ بۆ به‌هێز كردنی‌ چاكسازیه‌كان و گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقیا كه‌ تاوه‌كو ئێستا گرفتاره‌ به‌ ده‌ست شوێنه‌واره‌كانی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی .

داواكه‌ی‌ ئۆباما له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2015 ( 46.2 ) ملیار دۆلار ده‌گرێته‌ خۆ بۆ ته‌مویل كردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و ئاژانسی‌ ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ .

ڕۆژنامه‌ی‌ ( المصری الیوم ) بڵاوی‌ كرده‌وه‌ سه‌كرده‌ی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا عه‌قید ڕیاز ئه‌سعه‌د كوژرانی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ پشت ڕاست كرده‌وه‌ به‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ له‌ سه‌ڕ ڕێگای‌ نێوان ئه‌سته‌نبول‌و ئه‌نقه‌ره‌ .

ئه‌سه‌عد وتی‌ : ڕووداوه‌كه‌ دوای‌ 3 سه‌عات له‌ ده‌رچوونی‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوله‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌ ڕوویداوه‌ .

ئاژانسی‌ هه‌واڵێ‌ كۆیتیش بڵاوی‌ كرده‌وه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ لیبی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئدریس پاشای‌ سنۆسی‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ لیبی بڕیاریدا سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئعتیبار بۆ پاشای‌ كۆچ كردو موحه‌مه‌د ئدریس سنۆسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ لیبی بۆ خۆی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ موڵكه‌كانی‌ خۆی‌‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ .

?????? ????? >>
Résuméabuiyad

" بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن پێویستە هێزی زیاتر رەوانەی موسڵ بكرێت"


موسڵ


پێشبینی دەكرێت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی پارێزگای موسڵ

?????? ????? >>
Résuméabuiyad

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات



سایتی حورییەتی تورکی بڵاویکردووەتەوە نێچیرڤان بارزانی

?????? ????? >>
Résuméabuiyad

صوت و صورة